|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: كانوونی نووسه‌رانی كورد له به‌یاننامه‌یه‌كی نووسراو دا، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی له ده‌زگیری و زیندان و سزادانی ئه‌ندامانی ئه‌م كانوونه، داوا له سه‌رجه‌م، خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كانی جیهان ده كات، پشتیوانیان لێبكه‌ن. له به‌یاننامه‌ی كانوونی نووسه‌رانی كورد دا هاتووه كه ئێمه جگه له گرینگی لۆژیكی، سه‌باره‌ت به گیرانی ئه‌م كه‌سانه، ئه‌ركی ئه‌خلاقیشمانه كه پشتیوانی و پارێزڤانیان لێبكه‌ین و باس له‌وه‌ش ده كات كه به گیرانی "محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند"، "مه‌نسوور ته‌یفووری" و "ئاكۆ كرد نه‌سه‌ب" له ئه‌ندامانی ئه‌م كانوونه و هه‌ڕه‌شه‌كانی یه ك به دوای یه‌كی له ئه‌ندامانی تر، ئه‌م ڕێكخراوه خه‌ریكه زۆرترین به‌ها، له‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستای ئێران ده‌دات. هه‌ر بۆیه‌ش كانوونی نووسه‌رانی كورد جارێكی تر داوا ده‌كات كه "محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند" و "ئاكۆ كورد نه‌سه‌ب" ئازاد بكرێن و سزای له‌سێداره‌دانی "هیوا بووتیمار و عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و و دیسانیش داوا له ناوه‌ند و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كات كه پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر ڕوانگه‌كانیان بكه‌ن سه‌باره‌ت به مافه‌كانی نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و بانگ له "یارانی قه‌ڵه‌م" له سه‌رتانسه‌ری جیهان ده‌كات كه هاوپه‌یمانی له سه‌ر ڕوانگه هابه‌شه‌كان (پشتیوانی له ئازادكردنی نووسه‌ران و گیراوانی ڕۆژنامه‌نووسی كورد له ئێران) بكه‌ن.
|
||
|
+
یکشنبه 7 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||